پزیشکێکی کۆئەندامی هەرس ئاشکرایدەکات، رەنگی
سێو کاریگەری ناکاتە سەر سود و کاریگەرییەکانی مێوەکە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
نۆریا دیانۆڤ، پزیشکی تایبەت بە کۆئەندامی
هەرس بە ئاژانسی "سپۆنتک نیوز"ی رووسی رایگەیاندووە:" هەڵبژاردنی
جۆرەکانی رەنگی سێو دەکەوێتەسەر تایبەتمەندی کەسی و بە تایبەت بوونی هەستیاری و
پەسەندی کەسی ".
ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە:" هەردوو جۆری
سێوی سور و سەوز هاوشێوەی یەکن لە رووی دابینکردنی وزە بۆ لەش و ئاستی شەکر کە
مێوەکەدا، هەر جۆرێک لە سێو یاخود هەر مێوەیەک حەزت لێی بوو دەتوانیت بیخۆی".
روونیشیکردووەتەوە:" بە گوێرەی رێنماییەکانی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێویستە لایەنیکەم رۆژانە ٣٠٠-٤٠٠ گرام مێوە بخورێت ".