شاندی هەرێم رۆڵی هەبووە لە جێگیرکردنی پشکی هەرێم؟
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی
هەرێم رۆڵی تەواوی هەبوو لە جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجە.
ناسر هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" شاندی هەرێمی کوردستان کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت
سەرۆکایەتی کرد هەموو هەوڵێکی خۆیدا بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی
٢٠٢١ی عێراق و هەوڵەکانیشی جێی خۆی گرت".
ئەوەشی راگەیاند:" شاندی هەرێم هەموو
هەوڵەکانی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و موچەخۆراندا بووە و بەپێی
رێککەوتنەکانیش دەبێت لەمەودوا بەغداد مووجەی فەرمانبەران بنێرێت".