دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،
ئومێد ئەمین، بەڕێوەبەری خوێندنگەی زەرگەتەی بنەڕەتی لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، زاوایەکی بەڕێوەبەری
خوێندنگەی زەرگەتەی بنەڕەتی بە BMC راگەیاند:" لە ئەنجامی توشبوونی مامۆستا ئومێد ئەمین بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژ بە رۆژ دۆخی تەندروستی خراپتر دەبوو، بەوهۆیەوە دوو رۆژ بەر
لە ئێستا لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا ".
وتیشی:" لە ئێستادا چوار توشبووی دیکە
لە خانەوادەماندا ماون و بۆ ئەوەی کەسانی دیکە توشی ڤایرۆسەکە نەبن، پرسەمان بۆ
مامۆستا ئومێد دانەناوە ".
تاوەکو ئێستا چەند خوێندنگەیەک لە هەرێمی کوردستان بەهۆی
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بۆ ماوەیەکی کاتی داخراون، وەزارەتی
تەندروستیش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە چەند لیژنەیەکی بۆ چاودێریکردنی
خوێندگەکانی پێکهێناوە.