هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وشکەساڵی هەرێم دەکرێت

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

وابڕیارە رۆژی سێ شەممە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وشکە ساڵی لە هەرێم بکات.

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە BMC راگەیاند:" رۆژی سێشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وشکەساڵی لە هەرێم دەکات و چارەسەر و رێککارەکانی پەیوەست بە وەزارەتەکە دەخاتە روو".
ئەوەشی راگەیاند:" ناوچەکانی گەرمیان زۆرترین رێژەی وشکەساڵییان بەردەکەوێت لە هەرێمی کوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا