دوایین لێدوانی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

د. سەباح هەورامی رایگەیاند، ئەگەر ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتربێت قەدەغەی گشتی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پەیامنێری BMC رایگەیاند:" لە ئێستادا دۆخەکە بەوشێوەیە نییە کە پێویست بکات قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت بە دڵنیاییەوە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت ".

ناوبراو راشیگەیاند:" لە سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارهێندراون و دامودەزگاکانیش داواکارییەکی زۆریان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە پێشکەشکردووە، رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی پێویست نەمێنێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد :" ساڵی رابردوو سێ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکرابوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ نیو ملیار کەمکراوەتەوە و داوامانکردووە ئەو پارەیە بۆ ١٠ ملیار دینار زیاد بکرێت ".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان داوایکرد ئەو بابەتە بە هەستیاری وەرنەگیرێت و هەر شوێنێک مەترسی قەرەباڵغبوون و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لەسەر بێت بە دڵنیاییەوە دادەخرێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا