وەزارەتی پەروەردە: کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنین

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنن بریکاری وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵی خوێندکاران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، وەرزی دووهەمی خوێندن دەکەوێتە مانگی ئەیلوولەوە و ئەوان کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنن.

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، وەک چۆن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داوە خوێندن تا رۆژی ١٠ی نیسان ڕابگیرێت، ئەوان پابەندی بڕیارەکەن و هاوشێوەی عێراق لەدوای کۆتایی وەرزی یەکەم کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنن، بەڵکو وەرزی دووەمی خوێندن دەکەوێتە مانگی ئەیلولەوە. ڕاشیگەیاند: "بڕیارەکانی وەزارەت لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگاکان هەمان بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەی کۆرۆنایە" سەیوان عەلی باسی لەوەش کردووە کە نازانن رەوشی کۆرۆنا بەرەوکوێ دەچێت، هەموو هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن دەدەن، بەڵام ڕەچاویی رێنماییەکانی خۆپارێزیش دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا