لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە دهۆک پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە کاتی
شۆفێریکردندا کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسان، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک
رایگەیاند:" پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە کاتی کارکردن
لە باخەکەی لە سنوری ناحیەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک تراکتۆرەکەی وەرگەڕا، خۆشی
کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا ".
ناوبراو راشیگەیاند:" ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەستدا ناوی یوسف حەسەن
بووە و پاش رێککارەکان لە گۆڕستانی ناحیەی سەرسەنگ بەخاکسپێردرا".