ئەمڕۆ لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنەوارێکی دێرینیان لە سلێمانی
دۆزییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی
رایگەیاند:" لیژنەی شوێنەواری سەر بە قائیمقامیەت ئاگاداری کردوونەتەوە لە هەبوونی
شوێنەوارێکی دێرین لە گەڕەکی جولەکانی شاری سلێمانی".
ئەوەشی راگەیاند:" شوێنەوارەکە لەلایەن خاوەن زەوییەکەوە لەکاتی
تێکدانی باڵەخانەکەیدا کە پرسی بە قائیمقامیەتی نەکردووە تێکدراوە و بەشێکی فڕێدراوە".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو جۆرە شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان
و لەئێستاشدا پشکنین بۆ پارچەکانی شوێنەوارەکە دەکرێت بۆ دیاریکردنی مێژووەکەی.