ئاسایشی راپەڕین باندێکی چوارکەسی دەستگیر کرد

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە باندێک دەستگیر بکەن کە بڕێکی زۆر دۆلاری ئەمریکیان پێبووە و ویستویانە لە بازاڕەکانی هەرێمدا ساغیبکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان، ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند:"لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، دوای بەدەستهێنانی زانیاری دروست تیمەکانمان لە بنکەی ئاسایشی ژاراوە بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر توانیان باندێکی چوارکەسی دەستگیر بکەن کە تۆمەتباربوون بە سپی کردنەوەی دۆلاری ئەمریکی".
راشیگەیاند:" باندەکە بڕی هەزار و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا ساغیبکەنەوە، لە ئێستادا لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەپێی مادەی ٢٨١ لە (ی.س.ع) تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا