تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لە هەماهەنگیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.
تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیداین بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە زمانی ئینگلیزی هاوشێوەی وڵاتانی دیکە".

 تابلۆ نوێیەکان هەمان رەنگی تابلۆکانی پێشوویان دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد:"  تابلۆ نوێیەکان هەمان رەنگی تابلۆکانی پێشووییان دەبێت، سپی بۆ تایبەت و سور بۆ  ئۆتۆمبێلی کرێ و شین بۆ حکومی و سەوز بۆ سەربازی".
باسی لەوەشکرد:"  لەگەڵ کۆمپانیاکانی جیهانی تایبەتمەند گرێبەست دەکەین بە مەبەستی دروستکردنی تابلۆکان بە خێرایی و نەبوونی جیاوازی لە نرخی تابلۆکاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا