"بۆینباخ دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک"

تەندروستی 18/06/2022

Alternate Text

پزیشکێکی روسی ئاشکرایکرد، لەملکردنی بۆینباخ بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا چوونی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە و هەندێکجار دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

ڤلادیمێر خۆرۆشیف، پزیشکی پسپۆڕی رووسی بە ماڵپەری "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی بۆینباخ پێکهاتەیەکی سەرەکی جلوبەرگی بۆنە فەرمییەکانە و زۆربەی کات کەسانی بەرپرس و بازرگانان لەملی دەکەن، بەڵام بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زیانێکی زۆر بەتەندروستی دەگەیەنێت و رەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رێژەی مەیینی خوێنی مرۆڤ زیاد دەکات، کاتێک بۆبینباخیش لەمل دەکرێت رێگری لە چوونی رێژەی پێویستی خوێن و ئۆکسجین بۆ مێشک دەکات، بۆیە دەکرێت ببێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک ".

روونیشیکردووەتەوە:" هەندێکجار لە وەرزی گەرمادا کاتێک کەسێک بۆینباخ لەمل دەکات رەنگی دەمووچاوی شین و مۆر دەبێتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ نەچوونی رێژەیەکی پێویستی خوێن بۆ مێشک ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا