نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

ئابوری 06/06/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە ١٥٠ هەزار دینار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی حوزەیران، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ١٥٠ هەزار دینار حاڵەتێکی ئاساییە و پێشبینیی دەکرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەر لەو دەرورو بەرەدا بمێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا بانکی ناوەندی بە ١٤٦ هەزار دینار دۆلار دەخاتە بازاڕە و تا دەگاتە هاوڵاتییان نرخەکەی دەگاتە ١٥٠ هەزار، هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلاریش ئەوەیە کە  بانکی ناوەندی بە پێی خواستی بازاڕ دۆلار ناخاتە بازاڕەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا