سلێمانی.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کەمپی ئاشتی عەربەت منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، رێکان جەمال بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" ئاگر لە کەمپی ئاشتی عەربەت کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە ئاوارەکانی جەنگی داعش و شەش خێمە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون".

منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بە ناوی عەلی، بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستداوە


ئاماژەی بەوەشکرد:" منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بە ناوی عەلی، بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستاشدا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا