ئەمڕۆ شێركۆ
فارس، وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و جێگری سەرۆكی پێشووتری یانەی سلێمانی کۆچی
دواییکرد.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی رایگەیاند:" پێشنیوەرۆی
ئەمڕۆ، شێركۆ فارس، وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و ئەندامی دەستەی كارگێڕی و جێگری
سەرۆكی پێشووتری یانەی سلێمانی کۆچی دواییکردووە".
شێرکۆ فارس بۆ چەندین تیمی یانەی سلێمانی یاری کردووە
شێرکۆ فارس
وەک یاریزان خزمەتێکی بەرچاوی یانەی سلێمانی کردووە و بۆ چەندین تیمی یانەی سلێمانی
یاری کردووە و یەكێکبووە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی
و سەرۆكی یەكێتیی تیروكەوانی كوردستانیش بووە.