روونکردنەوە لەبارەی دەنگی تەقینەوەکەی هەولێرەوە دەدرێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دەنگی تەقینەوەیەی کە ئەم بەیانییە لە هەولێر بیسترا بەهۆی تەقاندنەوە چەند ماددەیەکی تەقەمەنییەوە  بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" ئەو دەنگەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی هەولێرەوە بیسترا تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقەمەنی بوو لە دەشتێکی سنووری هەولێر بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان".

رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی هەولێر دەکەین نیگەران نەبن".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە هەولێر بیسترا و بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو شارە و دەوروبەری گوێبیستی دەنەگەکە بوون.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

" کێشەی کەمی غاز چارەسەربووە "

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا