مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کەتیایدا هاتووە:" عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و پارتیمان بڕوای وایه حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێی له ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته
ئاماژەی بەوەشداوە:" چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوەکانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته و پێكه‌وه كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌دیهێنانی مافه به‌دی نه‌هاتووەکان ئه‌ركی هه‌مووانه".
راگەیەندراوەکە باسی لەوەشکردووە:" پارتی هه‌نگاوه پێویستەکانی داھاتووی بۆ هه‌ماهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان دیراسه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تی هاوڵاتییانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دابێت".