وادەی گەڕانەوەی رامۆس بۆ نێو یاریگاکان ئاشکراکرا

وەرزش 22/10/2021

Alternate Text

رۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا سێرجۆ رامۆس بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و لەگەڵ یانەکەی دەست بە یاری بکاتەوە.

لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە راهێنان دەکاتەوە

رۆژنامەی "لۆ باریزان"ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە:" لە ئێستادا دۆخی تەندروستی سێرجۆ رامۆسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە باشیدایە و پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە ئەو یاریزانە دەست بە راهێنانەکانی لەگەڵ یانەکەی بکاتەوە".
سێرجۆ رامۆس لە وەزی هاوینەی رابردوودا لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە روویکردە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەڵام بەهۆی پێکانەوە تاوەکو ئێستا بەشداری لە یارییەکانی یانە نوێیەکەی نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا