شارەزایەکی بواری فڕۆکەوانی
ئاشکرایکرد، هەندێکجار سەرنشینان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و ترسیان
لەسەرکەوتنی فڕۆکە گاڵتە لەگەڵ کارمەندانی فڕۆکەکە دەکەن، بەڵام هەندێک گاڵتە
کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
دەتوانن سەرنشینەکە لە فڕۆکەکەدا دابەزێنن
ماڵپەڕی "best
life" لە
زاری وێلیس ئۆرلاندۆ، شارەزای بواری فڕۆکەوانی بڵاویکردووەتەوە:" خراپترین گاڵتەی
سەرنشینان لەگەڵ کارمەندانی فڕۆکەکەدا بیکەن ئەوەیە بڵێن کە سەرخۆشین، لەبەر ئەوەی
بە پێی یاسای فڕۆکەوانی سەرکەوتنی فڕۆکە لەکاتی سەرخۆشی و دوای خواردنەوەی ماددە کحولییەکان
بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و کارمەندانی فڕۆکەکە دەتوانن سەرنشینەکە لە فڕۆکەکەدا دابەزێنن ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" گاڵتەکردن و
باسکردنی نوکتە لەسەر بابەتەکانی توندوتیژی و تیرۆر و رفاندنی فڕۆکە و ڤایرۆسی
کۆرۆناش نەخوازراون و پێویستە باس لەو شتانە نەکرێن، لەبەر ئەوەی کێشەی
لێدەکەوێتەوە ".