دەشنێ موراد ئاماژەی بەوەکرد، نیوەی زیاتری ئەو
کچانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کردووە لەچک لەسەرن، هیواخوازیشە
خۆپیشاندانەکان پاڵنەری ئیسلامییان لە پشتەوە نەبێت.
دەشنێ
موراد، خانمە گۆرانیبێژی کورد لە تویتێکدا نوسیویەتی:" نیوەی زیاتری ئەو كچانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی
سلێمانی کردووە لەچكیان لەسەرە، هیوادارم ئەم خۆپیشاندانە پاڵنەرێكی ئیسلامی لەلایەن
گروپە ئیسلامییەكانەوە لە پشت نەبێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر گروپە ئیسلامییەكان لە پشت
خۆپیشاندانەكانی سلێمانییەوە بن، ئەوا ئێمە لە كێشەداین ".