بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
گیانلەدەستدانی پیادەیەکی بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم،
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند:" لەسەر رێگای هەڵەبجە – گوندی عەنەب،
نزیک بەنزینخانەی باڵا پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی BMW و ئەڤیۆ
بار روویدا".
کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و لەدواوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە ئەڤیۆکەدا
ئاماژەی بەوەشکرد:" شۆفێری ئۆتۆمبێلی BMWکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و لەدواوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە
ئەڤیۆکەدا، پاشان خۆشی کێشاوە بە پیادەیەکدا کە لەوکاتەدا لە قەراغی شەقامەکە
بووە".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا لەلایەن تیمی
هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".