کەناڵی ئافەرین ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی گرفتی ماددیەوە ناچار
بوون بەوەی سیناریۆی ماڵی سمۆرەخان بۆ ریکلامێکی بازرگانی بەکاربهێنن، بەڵام بەهۆی
ناڕەزایەتییەکان ریکلامەکەیان راگرت.
کەناڵی "ئافەرین" لە روونکردنەوەیەکیدا باسی
لەوەکردووە:" وەک رێزێک بۆ بینەرەکانمان و بە هەندوەرگرتنی سەرنج و
گلەییەکانیان، بڕیارماندا ریکلامەکە لە کەناڵی ئافەرینەوە راگرین و پۆزش بۆ
کۆمپانیاکە بهێنینەوە و تەواوی سوود و قازانجە مادییەکەیان بۆ بگێڕینەوە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ئافەرین
لەرابردوو و ئێستاشدا وەک خەمخۆرێک هەوڵیداوە زۆرترین سود بە منداڵان بگەیەنێت و
هەموو ئەو کەلێنانە پڕکاتەوە کە لە کۆمەڵگەدا هەبووە و هەرگیز لەگەڵ ریکلامدا نییە
و نەبووە، بەڵام کە دەستمان بۆ بردووە ناچاری بووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی مادیی
کەناڵەکە و بەردەوامی پڕۆژەی ئافەرین ".
روونیشیکردووەتەوە:" ئافەرین هیچ حزب و تاقم و
کۆمپانیایەکی گەورەی لەپشت نییە تا هاوکاری بێت، هەموو سەرچاوەی داهاتەکەی ریکلام و
هاوکاری خێرخوازانە ".
پەیامی ریکلامەکە هیچ شتێکی ناپەروەردەیی و نائەخڵاقی و خراپی تێدا نییە
لە روونکردنەوەدا ئەوەش هاتووە:" هەرچەندە پەیامی ریکلامەکە
هیچ شتێکی ناپەروەردەیی و نا ئەخڵاقی و خراپی تێدا نییە، پێچەوانەی پەیامی
گۆرانییەکەش نییە تا ئەوە شتێکی ناپەروەردەیی بێت، چونکە سمۆرەکان خۆیان دەرگا
ناکەنەوە و داوا لە دایکیان دەکەن دەرگاکە بکاتەوە و دایکیان دەرگاکە دەکاتەوە و
دایکیشیان سەرچاوەی ترسە بۆ رێویەکە لەگۆرانیەکەدا کە پێشتر منداڵەکان بۆیە
دەرگایان نەدەکردەوە چونکە دایکیان لەماڵ نەبوو ".