نوسەرێکی فەڵەستینی لە زیندانی ئیسرائیلەوە بووە براوەی خەڵاتێک

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرباری ئەوەی 20 ساڵە لە زیندانی ئیسرئیلدایە، باسم خەندەقچی فەڵەستینی بووە براوەی خەڵاتی پۆکەری عەرەبی.

ئەمڕۆ یەکشەممە کە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێچوو، باسم خەندەقچی بە نوسینی شاکاری (ماسکێک بە رەنگی ئاسمان) بووە براوەی خەڵاتی پۆکەری عەرەبی، ئەوەش لەکاتێکدا کە ناوبراو لە زیندانە.

تەمەنی 21 ساڵ بووە کە دەستگیرکراوە

باسم خەندەقچی، لە ساڵی 1983 لە شاری نابلوسی فەڵەستین لەدایک بووە، بەشی رۆژنامەگەری و میدیای لە زانکۆی نەجاح خوێندووە، تا ساتی دەستگیرکردنیشی لە ساڵی 2004 چەند کورتە چیرۆکی نوسیوە.

خەندەقچی پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات خرایە کوچی زیندانەکانی ئیسرائیلەوە، بۆیە بە ناچاری لەوێوە خوێندنەکەی تەواو کرد، ئەویش دوای بەشداریکردن لە زانکۆی قودس و دواتریش لەوێوە بڕوانامەی تەواو کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا