بانکی ناوەندی: دۆخی دارایی عێراق لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە باشترە

ئابوری 26/05/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە وڵاتانی ناوچە دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە.

مازن سەباح، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندنی عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا باسی لەوەکردووە:" یەدەگی بانکی عێراق لە دراوە بیانییەکان گەیشتووەتە ٧٤ ملیار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زیادبوونی یەدەگی  بانکی عێراق لە دراوی بیانی دۆخی ئابووری وڵاتەکە باشتر دەکات و دەبێت حکومەت ئەم هەلە بقۆزێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا