پارتی لەسەر دەنگدانی بە پرۆژە یاساییەک دژی ئیسرائیل روونکردنەوە دەدات

کوردستان 27/05/2022

Alternate Text

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند، دەنگدانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی بە پرۆژە یاسایی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل، بە واتای ئەوە نایەت کە پارتی لەگەڵ بەرەی مقاوەمەدا بێت.

 عەرەفات کەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بازرگانی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دەنگدانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی بە پرۆژە یاسایی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل، بە واتای ئەوە نایەت کە پارتی لەگەڵ بەرەی مقاوەمەدا بێت، چونکە ئەو بەرەیە لە ناوەڕۆکدا پرۆژەیەکیی ئایینی ئایدۆلۆژی دەرەکییە و پێچەوانەی فەلسەفەی دەوڵەتی نیشتیمانی شارستانی دیموکراتییە".

دوێنێ پرۆژە یاسایی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عێراق پەسەندکرا

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراو دوابەدوای پەسەندکردنەکەش، موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ، داوای نوێژی سوپاسگوزاری و رژانە سەر شەقامی بەبۆنەی پەسەندکردنی پرۆژە یاساکەوە لە هاوڵاتییان کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا