کەسێک لەکاتی چەکفرۆشتندا دەستگیرکرا

کوردستان 30/06/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ویستبووی چەکی بێ مۆڵەت لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێکەوە کە چەکی بێ مۆڵەتی پێیە و دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بکاتەوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لیکۆڵینەوەکانی دەستێپێکرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات بە هاوکاری نوسینگەی نەهێتسنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە".

لەکاتی دەستگیرکردنیشدا دەستبەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و چەنس مەخزەن و فیشەکێکدا گیرا

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی تۆمەتبار دۆزرایەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیشدا دەستبەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و چەنس مەخزەن و فیشەکێکدا گیرا".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبار (س.ه.م) کە لەدایکبووی ١٩٩٩یە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا