نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 04/08/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی بەرمیلی نەوت دابەزی، کە چەند مانگێکە ئەم نرخەی ئەمڕۆی نەبینیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی یەک بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٥١ سەنتی ئەمریکی دابەزی، کە بەراورد بە شەوی رابردوو ٢٧ سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە و دەکاتە رێژەی ٠،٢٨٪.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش دوور نەبوو لەم دابەزینە، بە شێوەیەک کە ئەو جۆرە بۆ ٩٠ دۆلار و ٣٨ سەنتی ئەمریکی دابەزی و بەهاکەی بە رێژەی ٠،٣٨٪ کەمبووەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە چەند مانگی رابردوودا دەگەڕایەوە بۆ جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و ئەو سزایانەی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر روسیادا سەپاندبوویان، بەڵام لە ئێستادا نەرمییەک لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتانە بەرامبەر روسیا بەدیدەکرێت و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا