خانمە پێشکەشکاری کەناڵی CNNی ئەمەریکی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە
لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرپۆش بکات، سەرۆکی ئێران چاوپێکەوتنەکەی
لەگەڵی هەڵوشاندووەتەووە.
كريستيان ئەمانپور، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی CNNی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردووە:" بۆ
ماوەی چەندین هەفتە ئامادەکاریی بۆ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی
ئێران کردووە، کە لە ئێستادا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی نیویۆرک
لەئەمەریکادایە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەکاتی ئامادەبوون لە شوێنی چاوپێکەوتنەکان و
تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییە هونەری و تەکنیکییەکان، راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران پێیوتم کە ئەگەر سەرپۆش لەسەر نەکەم ئیبراهیم رەئیسی ئامادە نییە
چاوپێکەوتنەکە ئەنجامبدات ".
ئەو پێشەشکارە ئەمەریکییە باسی لەوەشکردووە:" لە ئەمەریکادا هیچ
یاسایەک نییە بۆ زۆرەملێکردنی خانمان بۆ ئەوەی سەرپۆش بکەن، بۆیە ئەو داوایەی
سەرۆکی ئێرانم رەتکردەوە، ئەویش چاوپێکەوتنەکەی ئەنجامنەدا ".