پارێزگاری بانکی ناوەندنی رایگەیاند، لە ئێستادا کار لەسەر چاپکردنی دراوێکی نوێ دەکەن کە ٢٠ هەزار دیناری دەبێت.
لە میانی بەڕێوەچوونی دیداری رافیدەین، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند:" لە ئێستادا کار لەسەر چاپکردنی دراوی ٢٠ هەزار دیناری دەکەین، مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستیەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ دراوی وڵاتانی دراوسێ، هەر کاتێکیش پڕۆسەکە گەیشتە کۆتایی بۆ رایگشتی رادەگەیەنین".
باسی لەوەشکرد:"ئەو ئالانگارییانی روویان لە وڵاتکردووەتەوە دەبێتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەڵام چەند ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکردنین و سەردەکەوێت".
بابەتی وەرگرتنی سوود لە وتارەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی دوور نەبوو، لەو بارەوە وتی کە بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی وڵات، لە بانکی ناوەندی وەرگرتنی سوود هەڵوەشاوەتەوە.