لە هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 04/10/2022

Alternate Text

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو نمەباران لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" رۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانی باکوریش ئەگەری نمەباران هەیە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا