بانکی ناوەندی : بەمنزیکانە نرخی ١٠٠ دۆلار دەگەڕێتەوە ١٤٧ هەزار دینار

ئابوری 16/01/2023

Alternate Text

بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، بەمنزیكانە نرخی ١٠٠ دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ١٤٧ هەزار  دینار، دەشڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گەمارۆدانی ئابووری وڵاتانی دراوسێی عێراقە لەلایەن ئەمەریکاوە.

ئیحسان یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئەو ڕاستییە نیشان دەدات، كە بانكی ناوەندی عێراق، زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر دەستیكردووە بە ڕێكخستنی كەرتی دارایی بازرگانی دەرەكی، كە كەرتێكی گرنگە، لەبەرئەوەی لەئێستادا كەرتی بەرهەمهێنانی راستەقینە لە عێراقدا بەس نییە بۆ دابینکردنی خواستی لەسەر دۆلار".
ئەوەشی خستەڕوو:"ساڵێك بەرلە ئێستا دەستما كرد بە دروستكردنی پلاتفۆڕم، كە میكانیزمێكە بانكەكان لە رێگەیەوە داواكارییەكانیان بەرز دەكەنەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییە داراییەکانی بازرگانانی دەرەكی".
جەختیشیکردەوە:" بەمنزیكانە بەهای دۆلارێكی ئەمریكی بۆ هەزار و ٤٧٠ دینار دەگەڕێتەوە و ئەو نرخانەی لەماوەی رابردووشدا پێی گەیشتووە کاتی بوون".

ئیحسان یاسری دەشڵێت:" هۆكاری سەرەكی دابەزینی بەهای دیناری بریتییە لە وڵاتانی دراوسێی کە لەلایەن وڵاتی ئەمەریکاوە گەمارۆی ئابووری دراون و بەهای دراوەکانیان دابەزیووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ١٦٠ هەزار دینار نزیکبوویەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا