هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە ماڵەکەیدا گیانیلەدەستدا

کوردستان 01/02/2023

Alternate Text

دەزگای گشتی کاروباری منی ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانیلەدەستدا.
دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە:" شەوی رابردوو لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی، هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتییەکە ناوی ستار ئەحمەد مەمەندە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٣ە و رووداوەکەش لە ماڵەکەی خۆیدا روویداوە".
شایەنی باسە دەزگای گشتی کاروباری مین هیچ زانیارییەکی لەبارەی  پیشەی قوربانییەکە و هۆکاری رووداوەکەوە نەخستووەتەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا