کۆشکی سپی تووشبوونی خانمی یەکەمی ئەمەریکا بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا راگەیاند و ئاشکراشیکرد، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەلامەتە.
کۆشکی سپی رایگەیاند:" پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و جیل بایدنی هاوسەری
ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە، خانمی یەکەمی ئەمەریکا هەڵگری
ڤایرۆسەکەیە و نیشانەکانیشی تێدا دەرکەوتوون، بەڵام ئەنجامی پشکنینەکانی بایدن نەرێنی
بوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە باس لەوەدەکرێت، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە و تووشبوویەکی زۆری جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لەو
وڵاتە تۆمارکراوە.
جیل بایدن مامۆستای زانکۆیە لە ئەمەریکا و لە ساڵی ١٩٥٣
لە هامنتۆنی نێوجێرسیی ئەمەریکا لەدایکبوووە.