نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی "زەعیم"ەوە؛ ئاشكرا دەكرێت

هەمەرەنگ 14/05/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی تەندروستی ئەكتەری بەناوبانگی میسڕی عادل ئیمام بەرپرسی سەندیكای ئەكتەرانی میسڕٍ، نوێترین زانیاری ئاشكرا دەكات.

 ئەشرەف زەكی، بەرپرسی سەندیكای ئەكتەرانی میسڕٍ لە میانەی لێدوانێكدا رایگەیاند:" لەبارەی تەندروستی و رەوشی ژیانی زەعیم عادل ئیمامەوە ئاگادارم و لە پەیوەندی بەردەوامدام لەگەڵیدا و لە ئێستاشدا تەندروستی زۆر باشە". 

عادل ئیمام ئێستا تەندروستی زۆر باشە

ئاماژەی بەوەشكردووە:"  عادل ئیمام ناوبانگێكی نێودەوڵەتی هەیە و یەكێكە لەو ئەكتەرە كەمانەی كە مێژوویەكی دیاری بۆ خۆی دروستكردووە، بۆ یادی لەدایكبوونی ئەو ئەكتەرە گەورەیە ئاهنگێكی گەورە سازدەكەین".

عادل ئیمام ناوبانگێكی نێودەوڵەتی هەیە

ئەوەشیخستەڕوو:" هەركەسێك بیەوێت زانیاری لەبارەی مێژووی مۆدێرنی هونەری میسڕییەوە بزانێت دەبێت بێدوودڵی تەماشای فیلمەكانی عادل ئیمام بكات". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا