كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی كەلار بایكۆتیان شكاند و دەستیان بە دەوام كردەوە

کوردستان 25/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی گشتی كەلار رایگەیاند، پاش دواكەوتنی موچەكانیان و راگەیاندنی بایكۆ، ئەمڕۆ كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەستیان بە دەوامی ئاسایی خۆیان كردەوە.
دكتۆر حارس محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی گشتی كەلار بە BMC راگەیاند:" پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەیان دەستیان بە دەوامكردن كردەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" پاش ئەوەی لیستی مووچە مانگی حەوت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە راگەیەندرا، بەشێوەیەكی فەرمی پزیشكان و كارمەندنی سەر بە نەخۆشخانەی گشتی كەلار بایكۆیتیان شكاند و دەستیان بە دەوامكردن كردەوە".
باسی لەوەشكردووە:" داوامان لە كارمەندان و پزیشكان و تەواوی سەرۆك بەشی نەخۆشخانەكانمان كرد بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، بەهۆی ئەوەی پێمان راگەیاندن كە بایكۆت لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و زەرەر و زیانیش بە هاوڵاتیانی سنوورەكەمان و فەقیر و هەژاران دەگەیەنێت". 
روونیشیكردەوە:" بەهیچ شێوەك سزای كارمەندان و پزیشكانی سەر بە نەخۆشخانەكەمان ناكەین، باروودۆخی مووچە و كارمەندان و هاوڵاتیانمان لەبەرچاو كردووە، بە رێككەوتنێك و رێكخستنەوەیەك دەستمان كردووە بۆ كردنەوەی بەشەكانمان و لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووە دەست بۆكردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی كەلار".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەكە پزیشكا و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی دەوروبەری بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند  مامۆستایانیش پاش پزیشكان و كارمەندانی پزیشكش بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و وا بڕیارە لەم لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا