سۆران عومەر: ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردوتەوە ڕاست نییە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە بەشداریکردنی بانکی بازرگانی عێراق لە پڕۆژەی هەژماری من بڵاویکردووەتەوە، راست نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند:" ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردۆتەوە راست نییە! بەداخەوە ئێستەش راستییەکان بەخەڵک ناڵێن.

دەبێت دواتر ئەوانەی هەژماری من-یان هەیە بچنە سەر تەوتین

دەشڵێت، ‏ TBI بانکێکی حکومییە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی تەوتین بۆ 900 هەزار مووچەخۆر لە هەرێم دەکات، ئەو شەش بانکەی هەژماری من حسابیان بۆ 310 هەزار مووچەخۆر کردۆتەوە دەبێ راوەستێ و TBI تەوتين دەکات، دواتر دەبێ ئەوانیش بچنە سەر تەوتين.

ئەو پەرلەمانتارە، داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، بەڵگەی موچەخۆران رادەستی TBI بکەن، داهاتی ناوخۆ رادەست بکەن با موچەی مانگی چوار لەوە زیاتر دوانەکەوێت.

BMC زانیویەتی TBI تەوتین دەکات نەک بەشداری لە هەژماری من

لە لایەکی دیکەوە، BMC لە سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیویەتی، بانکی بازرگانی عێراق تەوتینی مووچەی مووچەخۆران دەکات، نەک بەشداردەبێت لە پڕۆژەی هەژماری منی حکومەتی هەرێم.

هاوکات، سۆران عومەر ئەم نوسراوەی بڵاوکردووەتەوە کە رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە بە تەوتینی مووچە لە رێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا