سوپای توركیا وێستگەی كارەبای قامیشلۆ و وێستگەی غازی سوەیدا-ی كردە ئامانج

کوردستان 06/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بۆجاری دووم لەسەر یەك سوپای توركیا لە هێرشێكدا دوو وێستگەی وزەی لە قەزای دێرك و قامیشلۆ-ی لە رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.
بەپێ زانیارییە سەرەتاییەكان:" وێستگەی كارەبای قامیشلۆ و وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە قەزای دێرك-ی سەر بە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە كرانە ئامانج".
ئاماژەش بەوەكراوە:" لە هەردوو هێرشەكەدا زەرەر و زیانێكی زۆر بەر هەردوو وێستگەكەی رۆژئاوای كوردستان کەوتووە و تا ئێستا بڕی زیانەكان نەخەمڵێندراون".
باس لەوەشكراوە:" تیمەكانی بەرگری شارستانی بەرەو هەردوو شوێنی رووداوەكە چوون و هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری هەردوو وێستگەكە دەستیپێكردووە و هەروەها، ناشزانرێت ئاخۆ لە هەردوو هێرشەكە قوربانی هەیە یاحود نا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا