نێچیرڤان بارزانی: بیرمان لای سەرکردایەتی و گه‌لی ئێرانە

کوردستان 19/05/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌ ".

به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی رووداوەکە ده‌که‌م

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی رووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ره‌ئیسی ده‌که‌م، له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین ".

ئەوەشی خستەڕوو:" له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌ ".

ئێوارەی ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە لەکاتی گەشتێکی ئاسمانییان لە نزیک شاری تەبرێز بە هێلیکۆپتەر توشی رووداوێک بوون و تاکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا