هەرێم كەمال ئاغا: گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسی بودجە و پێشمەرگە كراوە

کوردستان 12/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چارەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا زانیاری نوێی ئاشكرا كرد.

 هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە رابردوودا پڕۆژەیاسای نەوت گاز ئاراستەی پەرلەمان كراوە و گەڕاوەتەوە و لە سەرەتای پێكهێنانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە رابردوودا گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسی بودجە و پێشمەرگە كراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەروەها رێككەوتنی سیاسی هەیە كە یاسای نەوت گاز كە لە پەرلەمان پەسەندبكرێت و پێویستە ئەو پڕۆژەیاسای تایبەتە بە نەوت و گاز لە حكومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێن".

باسی لەوەشكردووە:" دانگدان لەسەر پڕۆژە یاسای نەوت و گاز پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی هەیە بەو هیوایەین ئەو كێشانەی پەیوەستن بە نەوت چارەسەربكرێت و چیتر هاوڵاتییان نەبنە قوربانی ئەو بابەتانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا