وەزیری پێشمەرگە: ئامانجمان سەرخستنی پرۆسەی چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان 23/01/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شۆڕش ئیسماعی، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئامانجمان سەرخستنی پرۆسەی چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی باڵای وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

هەروەها راشیگەیاند:" ئامانجمان سەرخستنی پرۆسەی چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە لەم پێناوەشدا بەردەوامین و هەنگاوەکانمان خێراتر کردووە بە مەبەستی بنیادنانی هێزێكی تۆکمەی سەربازیی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا