دوای ئەوەی
ئێوارەی دوێنێ ژنێکی تەمەن 78 ساڵ لە قەزای کۆیە بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە دوو کەس لەسەر
ئەو تاوانە دەستگیرکران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون خزمی نزیکی ژنە
کوژراوەکەن و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەو ژنەی کوژراوە ناوی گەلاوێژ حەمەدەمینە و شەوی
رابردوو تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی جەمعییەی کۆیە دۆزرایەوە، کە شوێنەواری
چەقۆ بە تەرمەکەیەوە هەبووە و بۆ توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر
کرا.