بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین 24 هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژی پەرستاری و بەشی سڕکردن رادەگەیەنێت.
ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، بەمەبەستی پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، 24هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست کە دەرچووانی کۆلێژی پەرستاری و بەشی سڕکردن-پەیمانگا دەگرێتەوە کەلەماوەی پەتای کۆڕۆنابەشداربوون، رادەگەیەنین.
باسی لەوەش کردووە، دەرچووانی ئەو دووبەشە دەتوانن لە رێگەی لینکی هاوپێچ زانیاریەکانتان بنێرن، دوا وادەش بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان بەرواری 15/2/2024 دەبێت.
تەندروستی راپەڕین روونیشی دەکاتەوە کە پێویستە زانیاریەکان لەچوارچێوەی ئەو رێنماییانەدا بێت کەلەفۆرمی هاوپێچدا دیاریکراوە و خاوەنی فۆڕمەکە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەڵە داخڵکردنی زانیارییەکان.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە