لە سنووری کۆیە شەڕە تەقە درووستبوو و کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان 14/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شەوی رابردوو، لە گوندێکی سنووری کۆیە شەڕە تەقە لە نێوان دوو دراوسێدا درووستبوو و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قۆریتانی سنووری قەزای کۆیە روویداوە، ئەویش کاتێک لە نێوان دوو دراوسێدا دەمەقاڵێ درووستبووە.

هەروەها، زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن کە دواتر کێشەکەی پەرەی سەندووە و چەک بەکارهێندراوە، تا ئەوەی شەڕە تەقە لە نێوان هەردوو لایەندا بەکارهێندراوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عەباس مەلودە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە، بەدەر لە ئەویش کەسێکی دیکە برینداربووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا