لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری ئیدارەی
گەرمیان، هەشت هاوڵاتی بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند:" پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر رێگای کەلار – خانەقین دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا
کرۆلا و بی ئێم پێکیاندادا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێر و
پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێمەکە کە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین دەڕۆیشتن
برینداربوون، هەروەها شۆفێر و سەرنشینێکی تۆیۆتا کرۆلاکەش کە بە ئاڕاستەی کەلار دەهاتن،
بریندارن".
باسی لەوەشکرد:" سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی
وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکەش دەستیپێکردووە".