بەهۆی بوونی کێشەیەک لە
سیستمی "GPS"کەیدا،
فڕۆکەیەکی تورکی نەیتوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بنیشێتەوە و گەڕایەوە تورکیا.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد:" دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه له سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه
بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له
كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌رئه‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به
پێویستمانزانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه
".
ئەوەشی خستەڕوو:" سێ رێگەی جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته
بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له (سیستمی ILS،
سیستمی GPS و Visual) به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه له‌م
رێگەیانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێله ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان
".
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، به‌پێی رێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی
هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردوو سیستمی (ILS و GPS) به‌رده‌ست
و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.
باسی لەوەشکرد:" بۆیە له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی
هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیستمه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام
كێشه له سیگناڵی سیستمی (GPS)ـی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك، كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی
فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا ".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دڵنیایی دەدات و دەڵێت :" گه‌شتی
سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌کە به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ
كێشه ئه‌نجامدراون، بۆیه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و به‌لاڕێدا
بردراوانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ".