توركیا شەنگالی بۆردومانكرد

کوردستان 08/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

توركیا لە رێگەی درۆنەوە گوندی سكێنی سەر بە تلعزێری لە شەنگال بۆردوومانكرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆ BMC نێردراون:" سوپای توركیا بە درۆن گوندی سكێنی سەر بە تلعزێری لە قەزای شەنگال بۆردوومانكرد و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەك بە سەختی برینداربوو".

ئاماژە بەوەشكراوە:" بۆردوومانەكە خاڵێكی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە)ی لە گوندی سكێنی كردووەتە ئامانج".

روونیشكراوەتەوە:" تا ئێستاش لەسەر ئەو هێرشەش هیچ راگەیەندراوێك لەلایەن یەبەشەوە بڵاونەكردووەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا