دوای 19 کاتژمێر لە وەستانی دڵی، منداڵێک دەگەڕێتەوە ژیان

هەمەرەنگ 11/05/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە ویلایەتێکی ئەمەریکا حاڵەتێک پزیشکانی توشی سەرسوڕمان کردووە، ئەویش کە منداڵێک دوای 19 کاتژمێر لە وەستانی دڵی، گەڕاوەتەوە بۆ ژیان.

حاڵەتەکە، کە ئێستا بە دەرئاسایەک ناودەبرێت، لە نەخۆشخانەی منداڵان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا روویداوە، ئەویش کە منداڵێکی چوار ساڵان، بەهۆی توشبوونی بە تا، لە دۆخێکی ناجێگیری تەندروستیدا بووە.

 توشی جەڵدەی دڵ بووە

وەک ئەوەی میدیاکانی ئەمەریکا باسی دەکەن، منداڵەکە سەرەتا توشی تا بووە، دواتر دەست و پێیەکانی سارد بوون، لە پاشاندا دەم و لێوەکانی شین بووەتەوە، تا ئەوەی پەڵەی رەش لە ژێر چاویدا درووستبووە، کاتێکیش گەیاندووەتە نەخۆشخانە، پزیشکەکان بە خێزانەکەیان وتووە کە توشی جەڵدەی دڵ بووە، سەرباری هەوڵەکان، بەڵام دڵی لە وەستان کەوتووە و خراوەتە سەر ئامێری پشتگیریکردنی ژیان.

دوای 19 کاتژمێر، دووبارە دڵی دەستی بە لێدان کردەوە

لەو کاتانەدا، خێزانەکەی لەوەدا بوون کە بۆ دواجار ماڵئاوایی لێبکەن، بەڵام دوای 19 کاتژمێر، دووبارە دڵی دەستی بە لێدان کردەوە و منداڵەکە گەڕایەوە بۆ ژیان، کە ئەوەش بە دەرئاسایەک لە میدیاکاندا ناوبراوە، لە بەرامبەریشدا پزیشکەکان بە دایک و باوکی منداڵەکەیان وتووە کە هیچ روونکردنەوەیەکیان لا نییە سەبارەت بە هۆکاری گەڕانەوەی بۆ ژیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا