بافڵ جەلال تاڵەبانی: مانگی رەمەزان لە موسڵمانان پیرۆزبێت

کوردستان 10/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت:" مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایەتی بهێنێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەخوای گەورە داواكارم نوێژ و رۆژووی هەموولایەك قبووڵ بكات و خێر و خۆشی بۆ كوردستانمان بهێنێت ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنەی بینینی مانگەوە توانرا مانگ ببینرێت و سبەی دووشەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا