لە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک گەنجێک دوای 13 رۆژ لە
ونبوونی، تەرمەکەی لە مەلەوانگەیەکدا دۆزرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی رێبەر محەمەد سەلیمە و
دانیشتووی گوندی ئێمینكێی سەر بە ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆکە، تەمەنیشی
23 ساڵ بوو.
بەوتەی کەسوکارەکەی،
ئەو گەنجەهیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە، بەڵام چەند رۆژێک پێش دیارنەمانی، دۆخی
دەروونیی تێکچووبوو.