بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت

کوردستان 16/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان  و رایگەیاند، نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی  ململانێ سیاسییەكان بكرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد:" دەبێت هەموولایەك بەرامبەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بەرپرسیاربن و هەوڵەكان لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتربێت نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان ".

لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەرۆك یەکێتی وتی، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، ئەمەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ گۆڕانكاری لە شێوازی حوكمڕانی و بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا