تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵە دەستگیرکرا

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند:" پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا".
ئێوارەی دوێنێ شەممە، هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی باڵای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی بڵاوبووەوە.
زانیارییەکەیان ئەوەیان ئاشكرا دەکرد، ئەو ئەندامەی کۆمەڵە ناوی شوعەیب زراعی بووە و لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی کوژراوە و دەشوترا، کەسی تەقەکەر پێشتر ئەندامی هەمان حزب بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا